کانونی یه‌که‌م 17, 2020 14:18 Asia/Tehran
  • ئێران بڕیارنامەی دژی ئێرانیی کۆگەی گشتیی ڕیکخراوەی نەتەوەکانی بەدوور لە بایەخی یاسایی زانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارنامەی دژی ئێرانیی کۆگەی گشتیی ڕیکخراوەی نەتەوەکانی لە بارەی مافی مرۆڤ بەدوور لە بایەخی یاسایی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پەسەند کرانی بڕیارنامەیەکی دژی ئێرانی لە کۆگەی گشتیی ڕیکخراوەی نەتەوەکان ، ئەم بڕیارنامەیەی بەدوور لە بایەخی یاسایی زانی و ھەڵوێستی ھاندەرانی بڕیارنامەکەی لەمەڕ بە گۆپاڵ کردنی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بۆ گوشارخستنەسەر ئێران، شەرمەزار کرد.

خەتیب زادە وێڕای ئاماژەکردن بە پێشینەی زۆرێک لە ھاندەرانی سەرەکیی بڕیارنامەکە لەمەڕ پێشێلکردنی ئاشکراو یە بەرنامەی مافی مرۆڤ بە تایبەت لە ڕێگای دەستوەردانی سەربازییەوە لە وڵاتانی دیکەو فرۆشتنی چەک بە ڕژێمە ملھوڕوخوێنمژەکان، وتی: ئەو بڕیارنامەیەی کە ڕۆژی ڕابردوو لە کۆگەی گشتیی ڕیکخراوەی نەتەوەکان بە دەنگێکی کەمتر لە نیوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ھاوڕێیەتی نەکردنی زیاتر لە ١١٠ وڵات پەسەند کرا، لە ڕاستی دا ھەر ئەو دەقەیە کە ماوەیەک لەمەوپێشیش لە لێژنەی سێھەمی کۆگەی گشتی دا بە دەنگێکی کەم بایەخی ھاوچەشنی ئێستا پەسەند کرا. دیارڕە وەھا ھەنگاوگەلێکی ناکارا نەک ھەر ھیچ یارمەتییەکی بەرز بوونەوەی ئاستی مافی مرۆڤ لە جیھاندا نادات، بەڵکو دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی چەواشەکاری و کردەوەی دووفاقانەو نەرێنی و بوختانی سیاسی بۆ وڵاتانی سەربەخۆ.

کۆگەی گشتیی ڕیکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی کەنەدای لە بارەی مافی مرۆڤ بە ئێراندا پەسەند کرد. ئەم بڕیارنامەیە بە ٨٢ دنگی تەبا لە بەرامبەر ٣٠ دەنگی ناتەباو ٦٤ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

سەرپەیڤ