لاوێکی کورد وەکوو باشترین توێژەری ئێران لە بواری بانک و پارەدا دەست نیشانکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390556-لاوێکی_کورد_وەکوو_باشترین_توێژەری_ئێران_لە_بواری_بانک_و_پارەدا_دەست_نیشانکرا
گەنجێکی مەهابادی وەکوو باشترین توێژەری ئیران لە بواری خزمەتگوزاری پارە و بانکی هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 19:30 Asia/Tehran
  • لاوێکی کورد وەکوو باشترین توێژەری ئێران لە بواری بانک و پارەدا دەست نیشانکرا

گەنجێکی مەهابادی وەکوو باشترین توێژەری ئیران لە بواری خزمەتگوزاری پارە و بانکی هەڵبژێردرا.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داود خەسرەوانجەم، لەو بارەوە ڕایگەیاند: هەموو ساڵێک لە هەفتەی لێکۆڵینەوە کەسانێک لە بوارە جیاجیاکان وەکوو کەسایەتی نموونە دەناسرێن کە بەختەوەرانە ئەمنیش ئەمساڵ بە وەدەستهێنانی خاڵی پێویست وەکوو توێژەری نموونە لە بواری خزمەتگوازی پارە و بانکی لە ئاستی ئێران ناسێندرام.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە چالاکییەکانی خۆی لە بواری جیاواز وتی: جگە لە نووسینی چەند کتێب، تا ئێستا چەندین وتارم لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئێران و جیهان لەچاپ دراوە.

شیاوی باسە کە دکتۆر داود خەسرەوانجەم ساڵی ١٣٩٥ بە پێی گەڵاڵەی هەڵکەوتەکان و بە وەدەستهێنانی خاڵی پێویست لە بانکی تجارەت وەرگیرا و ئێستا لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ڕێکخراوی بانکی تجارەت لە تاران خەریکی چالاکییە.