پەرەی ھاریکاریی دوو وڵاتی ئێران و عێراق
وەزیری تەعاون و کار و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران گوتی : نەخشە رێگای ھاریکاریی ھاوبەشی ئێران و عێراق بۆ خولێکی 5 ساڵە ئامادە کراوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد شەریعتمەداری رۆژی شەممە لە دیداری ڤیدیۆیی لە گەڵ عادل ریکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق گوتیشی : ھیوادارم بە گەشەی ھاریکاریی دوو قۆڵیی نێوان دوو حکومەتی بەھێزی ئێران عێراق شایەتی دامەزرانی ئاشتی و ئارامیی لە ناوچەکەدابین .
شەریعتمەداری بە ئاماژە بەوەی کە لە دەورەی خەباتی گەلی عێراق لە دژی تیرۆریسم ، ئێران ھەمیشە لە تەنیشت حکومەت و گەلی عێراق دا بووە ، گوتیشی : لوتکەی ئەم ھاوڕێییە لە شەھیدکرانی سەرداری سپەھبود قاسم سولەیمانی و سەھید ئەبوو مەھدی موھەندس بوو و ئەم بابەتە وایکرد پێوەندیی نێوان دوو نەتەوەکە زیاتر لە جاران قایم بێت .
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقیش گوتی : ئێران و عێراق سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئابووری و مرۆییان ھەیە و ئەم بابەتە دەتوانێ پەرەی ھاریکاریی نێوان دوو وڵاتی لێ بکەوێتەوە .