ساڵهاتی شەهیدبوونی حەزرەتی فاتیمە(س) بە ڕیوایەتێک
کانونی یهکهم 28, 2020 04:45 Asia/Tehran
ئەمڕۆ دوشەممە 13 ی جەمادی ئەوەڵ بە ریوایەتێک ساڵهاتی شەهیدبوونی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا (س) کچی بەڕێزی پەیامبەری ئیسلام(دخ) و هاوسەری حەزرەتی عەلیە(ع).
حەزرەتی فاتیمە (س) لە بیستی جەمادی سانی ساڵی پێنجی بیعسەت لە مەککە هاتە سەر دونیا .
ئەو حەزرەتە هەر لە منداڵیەوە بە رێنوێنیی باوکی بەڕێزی واتە پەیامبەری ئیسلام (دخ) لە گەڵ مەعاریفی ئیلاهی ئاشنا بوو .
حەزرەتی فاتیمە(س) لە سەرانسەری ژیانی دا سەخاوەت ، فیداکاری ، لێبوردەیی ، سەبر و پشوودرێژی و قەناعەت و یارمەتیدانی ئاتاجانی بە جوانترین شێوە دەرخست و رۆڵەی وەک حەزرەتی ئیمام حوسێن و حەزرەتی ئیمام حەسەنی بارهێنا ( درودی خوایان لەسەر ) .