کانونی یه‌که‌م 30, 2020 01:27 Asia/Tehran
  • وەشاندنی یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا

یەکەم ڤەکسینی کۆرۆنای چێکراوی پسپۆڕانی ئێرانی بە وەشاندنی لە سەر یەکەم خۆبەخش تاقی کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەشاندنی قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەو توێژینەوەی یەکەم ھەکسینی کۆرۆنای بەرھەمھاتووی گروپی توێژینەوەی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بە ناوی تایبەتیی «کوو ئێران بەرەکەت» ئەنجامی گرت.

«حوججەت نیک مەلیکی» وتەبێژی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)، وتی: بە وەرگرتنی مۆڵەتی تاقیکردنەوە لە سەر مرۆڤ، ڕۆژی سێ شەممە یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەکە بە وەشاندنی لە کەسێکی خۆبەخش کەوتەگەڕو تاقیکردنەوەی ڤەکسینی کۆرۆنای بەرھەمھاتووی پسپۆڕانی ئێرانی لە سەر مرۆڤ بە وەشاندنی لە چەند خۆبەخشێک دەستی پێ کرا.

بە وتەی «نیک مەلیکی» ھەتا ئێستا زیاتر لە ٦٥ ھەزار کەس بۆ  تاقیکردنەوەی ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە کە لە قۆناغی یەکەم دا تاقیکارییەکە لە سەر ٥٦ کەس ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ