پیرۆزکردنی ساڵی تازەی زایینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391046-پیرۆزکردنی_ساڵی_تازەی_زایینی
ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١ دەستپێکی ساڵی تازەی زایینییە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2021 03:06 Asia/Tehran
  • پیرۆزکردنی ساڵی تازەی زایینی

ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١ دەستپێکی ساڵی تازەی زایینییە

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزکردنی ساڵی تازەی زایینی لە ھەموو کریستیانەکانی جیھان و بە تایبەت فەلەکانی ئێران، ساڵێکی پڕ پیت، ھێمن و تژی لە ئاشتی و دادگەری بۆ تێکڕای جیھان بە ئاوات دەخوازێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و کاربەڕدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرکردە، کاربەدەستان و گەلانی وڵاتانی فەلە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینیان لێ پیرۆز کردوون و خۆشحاڵی ، تەندروستی و ئاشتییان بۆ ھەمووان و بە تایبەت کریستیانەکان بە ئاوات خواستووە.

ساڵی تازە لە تەواوی ئەو وڵاتانەی کە ڕۆژمێری زایینی بەکار دێنن لە سەرەتای مانگی ژانویەوە دەست پێ دەکات.