وتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391361-وتاردانی_ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_ساڵگەڕی_ڕاپەڕینی_١٩ی_بەفرانباردا
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباری جەماوەری قوم دژی ڕژێمی ستەمشایی بە شێوەی تەلەفزیۆنی وتارێک ئاراستە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2021 06:26 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباردا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباری جەماوەری قوم دژی ڕژێمی ستەمشایی بە شێوەی تەلەفزیۆنی وتارێک ئاراستە دەکات.

ئەم وتاردانە کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ ھەینی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ ڕێککەوت لەگەڵ ھەشتەمی ژانویە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی و بە وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

وتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباردا ھەموو ساڵێک بە ئامادە بوونی ھەزاران کەس لە جەماوەری قوم لە حسەینیەی «ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە دەچوو کە ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ ئامادە بوونی حەشیمەت و بە شێوەی تەلەفزیۆنی ئەنجام دەگرێت.

١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٦ ڕێککەوت لەگەڵ «نۆھەمی ژانویەی ١٩٧٨»، خەڵک و فەقیەکانی حەوزەی عیلمیەی قوم لە باشووری تاران بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سوکایەتی کردنی ڕژێمی پالەوی بە ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان دایە خۆپیشاندان کە لە ئەنجام دا دەست و پێوەندەکانی ڕژێمی پالەوی کۆمەڵێکی زۆر لە ناڕازییانیان لە خاک و خوێن دا گەوزاند.