خەتیب زادە : ئەمریکا ھەنگاوی نایاسایی لە دژی دیپلۆماتەکانی ئێران رابگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391704-خەتیب_زادە_ئەمریکا_ھەنگاوی_نایاسایی_لە_دژی_دیپلۆماتەکانی_ئێران_رابگرێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئێران بە فەرمی وشداری بە ئەمریکا دا بێتوو ھەنگاوە نایاساییەکانی خۆی لە دژی دیپلوماتە ئێرانیەکان لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان نەوەستێنێ لای دێوانی نێودەوڵەتیی داد سکاڵا بەرزدەکاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2021 19:19 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : ئەمریکا ھەنگاوی نایاسایی لە دژی دیپلۆماتەکانی ئێران رابگرێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئێران بە فەرمی وشداری بە ئەمریکا دا بێتوو ھەنگاوە نایاساییەکانی خۆی لە دژی دیپلوماتە ئێرانیەکان لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان نەوەستێنێ لای دێوانی نێودەوڵەتیی داد سکاڵا بەرزدەکاتەوە .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران باسی ناردنی یاداشتێکی فەرمی و ڕادەست کردنی بە ئەمریکا لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسڕای کرد.

ئەو  لەم بارەوە وتی: لەم نووسراوەدا هۆشداری دراوەتە ئەمریکا کە ئەگەر کارە نایاساییەکانی خۆی دژی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ڕانەگرێت، دەبێ لە دەزگای دادی نیونەتەوەیی وڵامدەر بێت.

خەتیب زادە وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا ماوەیەکە دژی مافی نێونەتەوەیی هەنگاوی هەڵگرتووە و کێشەی بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکان و بنەماڵەکانیان ساز کردووە و ئەم کارەش بۆتە هۆی ئەوەی دیپلۆماتە ئێرانییەکان نەتوانن کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییشدا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای بەرپرسیارەتی خۆی وەکوو میوانداری چەندین ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی هەرگیز میواندارێکی باش نەبووە و لە درێژەی مێژوودا هەوڵی داوە دیپلۆماتەکان و بنەماڵەکانیان ئازار بدات.