سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکان : فڕینی فڕۆکە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا بایەخی ئۆپەراسیۆنیی نیە
سەرۆکی ئەرکای گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی : فڕینی دوو فڕۆکەی بی 52 ی ئەمریکی لە ناوچەکەدا و گەڕانەوەیان بایەخی ئۆپەراسیۆنیی نیە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان رۆژی دوشەممە لە بارەی جموجۆڵەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە ناوچەکە لە نێو پەیامنێران دا گوتی : لە یەک مانگی رابردوودا پاپۆڕی فڕۆکە ھەڵگر و پاپۆڕی کۆپتەر ھەڵگری ئەمریکا و ھەروەھا پاپۆڕی ژێر ئاویی جۆرجیا لە ناوچەی کەنداوی فارس چونەدەر و لە دوورایی زیاتر لە ھەزار کیلۆمەتریی لە لێوارەکانی ئێرانن .
سەرلەشکەر باقری جەختی کردەوە : کۆی ھەنگاوەکانی دوژمن کە بە نمایشی ھێزیان ناوبردووە نیشان ئەدات لە حاند ھێز و دەسەڵاتی بەرگریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی ترس و تۆقانن .
وتیشی : ھێزە چەکدارەکان لە ئامادەیی تەواودان و ئامادەی وڵامدانەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکن .