تشرینی دووه‌م 22, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • وشداری ئەنساروڵڵای یەمەن بە عەرەبستان

 بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە هۆشداریی دان بە شازادەی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ڕیاز نابێ ببێتە دارەدەست بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی.

 عەبدوڵڵا نەعیمی، ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداریدا بە  شازادەی عەرەبستانی سەعوودی لەحاند دەرئەنجامەکانی چوونە ناو شەڕێکی تازە لە یەمەندا  و ڕایگەیاند کە هەرچەشنە جوڵەی سەربازی تازە ڕووبەڕووی  شکست دەبێتەوە و ڕیاز نابێت ببێتە دارەدەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان . ئەم ئەندامەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕوو لە محەممەد بن سەلمان  شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی وتی کە ئەزموونی هەشت ساڵ شەڕی ڕابردوو دەریخستووە کە دەستێوەردانی سەربازی لە یەمەن تەنیا ئەنجامێکی سەربازی نابێ. ناوبراو لە دەقێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: محەمەد بن سەلمان شەڕێکی دەستپێکرد کە لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و هەندێک وڵاتی عەرەبییەوە پشتیوانی لێکرا، لەو کاتەدا یەمەن  تەنانەت یەک مووشەکیشی نەبوو؛ ئەمڕۆش هەر ئەو پشتیوانانەی بەنیازن جارێکی تر عەرەبستان  بخەنە ناو شەڕێکی ترەوە.

سەرپەیڤ