کاردانەوەی ئێران بە راگیرانی نەوتبەرەکەی لە لێواری ئەندونزیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392078-کاردانەوەی_ئێران_بە_راگیرانی_نەوتبەرەکەی_لە_لێواری_ئەندونزیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێرانی نەوتھەڵگرێکی ئێران لە لایەن ئاژانسی دەریاوانیی ئەندونزیا گوتی : ھەندێ زانیاریی دژ بە یەکمان لەم بارەرەوە وەرگرتووە بەڵام چاوەڕوانی وەرگرتنی زانیاریی زیاترین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 12:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە راگیرانی نەوتبەرەکەی لە لێواری ئەندونزیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێرانی نەوتھەڵگرێکی ئێران لە لایەن ئاژانسی دەریاوانیی ئەندونزیا گوتی : ھەندێ زانیاریی دژ بە یەکمان لەم بارەرەوە وەرگرتووە بەڵام چاوەڕوانی وەرگرتنی زانیاریی زیاترین .

 

سەعید خەتیب زادە  لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و عەرەبستانی سعودی جەختی کردەوە : ھەڵوێستی ئێمە لە بارەی ھەموو دراوسێکان یەکسانە . 

ناوبراو گوتیشی: ئەگەر بە ڕاستیی عەرەبەستان لە بازنەی بێ ئەنجامی توندی و تیژی و ھاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی واوە ناوچەیی دوور بکەوێتەوە ، باوەشی ئێران بۆ عەرەبستان ئاوەڵایە . 

خەتیب زادە لە بارەی پەلامارە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییانەی عێراقیش گوتی : بێگومان ریشەی یترۆریسم لە توندڕۆیی فکری دایە وپێدەچێ ھەندێ لایەنی سێھەم ھەن کە دیانەوێ لە ئاوێ لێڵ ماسی بگرن . بێگومان ئێران رێگا نادات داعش بۆ جارێکی دیکە لە ناوچەکەدا سەرھەڵداتەوە .