زەریف: ئەمریکا دەبێ ھەڵەکەی قەرەبوو کاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392142-زەریف_ئەمریکا_دەبێ_ھەڵەکەی_قەرەبوو_کاتەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام پێی داگرت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ ھەڵەی خۆی قەرەبوو کاتەوە، ئەوسا ئێران وەڵام دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2021 23:33 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا دەبێ ھەڵەکەی قەرەبوو کاتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام پێی داگرت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ ھەڵەی خۆی قەرەبوو کاتەوە، ئەوسا ئێران وەڵام دەداتەوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێردا بە ھێنانە ئارای ئەم پرسیارەی کە «بۆ دەبێ سەرەتا ئێران نیازپاکیی خۆی پیشان بدات» ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکە کە خۆڕاگرانە وەستاو بە سەر چوارساڵ تیرۆریزمی ئابووریی بێ بەزەییانەی ئەمریکا کە بەرجام و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشی پێشێل دەکرد، سەرکەوت.

زەریف وتیشی: ئەمە ئەمریکا بوو کە بەبێ ھۆ ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد، ئەم وڵاتە دەبێ ھەڵەکەی خۆی قەرەبوو کاتەوە، ئەوسا ئێران وەڵام دەداتەوە.