رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی(رە) و گڵکۆی شەھیدان ئامادە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392309-رابەری_باڵای_شۆڕشی_ئیسلامیی_لە_سەر_گڵکۆی_ئیمام_خومەینی(رە)_و_گڵکۆی_شەھیدان_ئامادە_بوو
ھاوکات لە گەڵ دەسپێکی رۆژانی دەیەی فەجر و لە سەروبەندی 42 ھەمین ساڵھاتی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە یەکەم کات و ساتەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەر گڵکۆی بنیاتنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئامادە بوو و بە دابەستنی نوێژ و خوێندنەوەی قورئان ، یاد و بیرەوەریی ئێمامی کۆچکردووی گەلی ئێرانی بەرز راگرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2021 07:34 Asia/Tehran
  • رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی(رە) و گڵکۆی شەھیدان ئامادە بوو

ھاوکات لە گەڵ دەسپێکی رۆژانی دەیەی فەجر و لە سەروبەندی 42 ھەمین ساڵھاتی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە یەکەم کات و ساتەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەر گڵکۆی بنیاتنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئامادە بوو و بە دابەستنی نوێژ و خوێندنەوەی قورئان ، یاد و بیرەوەریی ئێمامی کۆچکردووی گەلی ئێرانی بەرز راگرت .

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا بە ئامادەبوون لەسەر مەزاری شەھیدانی پلە بەرز بەھەشتی ، رەجایی ، باھونەر و شەھیدانی رووداوەکەی حەوتی پوشپەڕی 1360 ی ھەتاوی ، لە خوای تەعالا داوای پلەی بەرز و شازی بۆ کردن . 

بەڕێزیان لە پاشان لەسەر گڵکۆی شەھیدانی سەرفراز ئامادە بوو و دروود و سڵاوی نارد بۆ گیانی پاکی بەرگریکارانی ئیسلام و ئێران . 

ئەمڕۆ یەکشەممە 12 ی رێبەندان رێکەوتە لە گەڵ 31 ی ژانیڤەری 2021 ی زایینی ، دەسپێکی دەیەی پیرۆزی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە . 

42 ساڵ لەمەوبەر لە وەھا رۆژێک دا ، 12 ی رێبەندانی ساڵی 1357 ی ھەتاوی ( یەکی شوباتی 1979) ، ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوای 15 ساڵ دووری و دوورخرانەوە لە نیشتمان ، لە نێو پێشوازیی گەرموگوڕی خەڵک پێی نایەوە خاکی ئێران .