روحانی : ئیمام خومەینی (رە) سەرمایەی کۆمەڵایەتی بە جیهان نیشاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392351-روحانی_ئیمام_خومەینی_(رە)_سەرمایەی_کۆمەڵایەتی_بە_جیهان_نیشاندا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئیمام خومەینی(رە) لە 12 ی رێبەندان دا سەرمایەی کومەڵایەتی بە جیهان نیشاندا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 08:22 Asia/Tehran
  • روحانی : ئیمام خومەینی (رە) سەرمایەی کۆمەڵایەتی بە جیهان نیشاندا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئیمام خومەینی(رە) لە 12 ی رێبەندان دا سەرمایەی کومەڵایەتی بە جیهان نیشاندا .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە ئاهەنگی پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لە گەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە 42 هەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە زۆربەی راپەڕین و شۆڕشەکان دا رێبەران زۆرجار پشت ئەستوور بە پارتێکی سایسی یان هێزی سەربازین گوتی : ئیمام خومەینی (رە) هێز و دەسەڵاتی سەرەکیی بە هێزی جەماوەر دەزانی .

 سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بایکۆتەکان و کێشەکانی سەرچاوەگرتوو لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گوتی : حکومەتی ئێران بە هاریکاری جەماوەر جیا لە پوچەڵکردنەوەی بایکۆتەکان لە کۆنتڕۆڵ و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناش دا سەرکەوتوو بووە .