پەیمان نوێ کردنەوەی سەرۆک و بەرپرسانی ھێزی دادەڤانیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392405-پەیمان_نوێ_کردنەوەی_سەرۆک_و_بەرپرسانی_ھێزی_دادەڤانیی_ئێران_لەگەڵ_ئارمانجەکانی_ئیمام_خومەینی(رە)
سەرۆک و بەرپرسانی ھێزی دادەڤانیی ئێران بە ئامادە بوون لە گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆ ماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی بەڕێزی پەیمانیان نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2021 11:05 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێ کردنەوەی سەرۆک و  بەرپرسانی ھێزی دادەڤانیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە)

سەرۆک و بەرپرسانی ھێزی دادەڤانیی ئێران بە ئامادە بوون لە گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆ ماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی بەڕێزی پەیمانیان نوێ کردەوە.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە بۆنەی ئەیاموڵڵای «دەیەی فەجر» و لە سەروبەندی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە چوو، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»  سەرۆکی ھێزی دادەڤانیی ئێران  بە ئامادە بوونی لە تەنیشتی گڵکۆی پاکی  ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی کەسایەتیی دەگمەنی شۆڕشگێرانە، ئایینی، زانستی و سیاسیی بەڕێزیەوە وتاری پێشکەش کرد.

١٢ تا ٢٢ی رێبەندان لە ئێران بە بۆنەی  گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) لە ١٢ی رێبەندان و سەرکەوتنی شۆڕش لە ٢٢ ی رێبەندان وەک  ساڵهاتی رۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی و دەیەی فەجر ناودێر کراوە.