ڕیزڕەوتی بەلەمەکان بە بۆنەی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392734-ڕیزڕەوتی_بەلەمەکان_بە_بۆنەی_چل_و_دووھەمین_ساڵگەڕی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی
پتر لە ھەزار بەلەم و ئاوگەڕ بە ئاڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاوە شینەکانی کەنداوی فارس مەشقێکی سەرنج ڕاکێش و ھۆگرپەسەندیان بەڕێوە بردو ئا بەمجۆرە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان کرد بە جێژن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 09:48 Asia/Tehran
  • ڕیزڕەوتی بەلەمەکان بە بۆنەی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

پتر لە ھەزار بەلەم و ئاوگەڕ بە ئاڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاوە شینەکانی کەنداوی فارس مەشقێکی سەرنج ڕاکێش و ھۆگرپەسەندیان بەڕێوە بردو ئا بەمجۆرە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان کرد بە جێژن.

جیا لەم ڕیزڕەوتەی بەلەمەکانی لە ئاوەکانی کەنداوی ھەمیشە فارس دا، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی دوورگەی کیش لە باشووری ئێرانیش بە ملاتۆڕو ترۆمبیلەکانیان مەیدانی «موسەللا» ھەتا سەیرانگەی «نیلوفەڕ»یان پێواو سواربەرەکانی خۆیانیان بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و وێنەی ئیمامی کۆچکردوو(رە) ڕازاندەوە.

ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و جوڵانی ڕێکمەندی ترۆمبیل و ماتۆڕەکان لەو دیمەنە تایبەتییانەی ئەم ئاھەنگە بوون.

خەڵک و بەرپرسانی خۆجێیی لەم ئاھەنگە ھێمایانەیەدا کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆشی کۆرۆنا جێگای ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی گرتووەتەوە، بەشدارییان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).