سەرتیپ حاتەمی: ئێران ھەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان بەوپەڕی ھێزەوە وەڵام دەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392773-سەرتیپ_حاتەمی_ئێران_ھەڕەشەو_گوڕەشەی_دوژمنان_بەوپەڕی_ھێزەوە_وەڵام_دەداتەوە
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی دەرخستووە کە ئەگەر بکەوێتە بەر ھەڕەشە، بەوپەڕی ھێزو تواناوە وەڵامی دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 12:15 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ئێران ھەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان بەوپەڕی ھێزەوە وەڵام دەداتەوە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی دەرخستووە کە ئەگەر بکەوێتە بەر ھەڕەشە، بەوپەڕی ھێزو تواناوە وەڵامی دەداتەوە.

سەرتیپ«ئەمیری حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی کردنەوەو وەڕێ خستنی کەراە جۆربەجۆرەکانی نەخۆشخانەی ئەرتەشی رەنجان لە ڕۆژئاوای تاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە ھەڕەشەوگوڕەشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل وتی: ڕژێمی زایونی لە ھەل و مەرجێکی تەواو سستەک و لە ڕووی دۆش دامانەوە باسی ھێندێک شت دەکات کە بۆ کەس جێگای قەبووڵ نییە.

سەرتیپ حاتەمی وتیشی: ھەڕەشەکانی ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بایەخی وەڵام دانەوەی نییە.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ھەروەھا لە بارەی پێشکەوتنەکانی وڵات لە بواری بەرەڤانیش وتی: لە داھاتووی نزیک و لە بواری ھێزی دەریایی پاپۆڕشکێنی «دێنا»و مین ڕەوێنی «سەبا» دوای تاقیکردنەوەی یەکجاری لە گوێئاوو لە کارگەش دا بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پەیوەست دەبێت.