شوبات 20, 2021 17:10 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : شۆڕش مەدالیای

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بو پەەنجاو پێنجەمین دانیشتنی یەکێتیی ئەنجومەنە ئیسلامیەکان لە ئوروپا دانانی مێداڵی دەورگێڕان لە پرسە سەرەکیەکانی لەسەر سینگی لاوانی دلێری وڵات لە گەورەترین شانازیەکانی شۆڕشی ئیسلامی زانی .

 

 

حەزەرەتی  ئایەتۆڵڵا خامنەیی  ڕێبەری  مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  لەو پەیامەدا  کە  سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ حوجەتولئیسلام وەلموسلمین  ئەحمەد  واعیزی  نوێنەری   مەقامی مەزنی  ڕێبەری لە کاروباری   خوێندکاران لە ئوروپا  لە دانیشتنی   ڤیدیۆیی  ئەو یەکێتیە  خوێندیەوە ، فەرمووی :  هەر ڕۆژێک کە  تێدەپەڕێ  گرینگایەتی   ڕۆڵی  لاوان  لە پێشکەوتنی  وڵات و گەرەنتیدەریی  داهاتوو زۆرتر ئاشکرا دەبێت . بەڵای  گشتیی کۆرۆناش  ئەو  پرسەی جارێکی دیکە  سەلماند  هەوڵ و تەقالای لاوانی  وڵاتیش  لە مبارەوە  وەکوو  زۆرێک لە پرسەکانی دیکەی وڵات  بوو بە داینامۆی کرانەوەی زانستی و کرداری . ئەوە یەکێک لە  مەزنترین  شانازیەکانی  شۆڕشی ئیسلامیە  کە توانیویەتی   مێداڵی  دەورگێڕان  لە پرسە سەرەکیەکانی لە سەر سینگی لاوانی دلێری  وڵات دابنێ .

ڕێبەری مەزنی  شۆڕشی ئیسلامی  وتیشی : لە ئێوە  خوێندکارانی خوشەویست  چاوەڕوانیی  دەکرێت  کە  لەم  دەرفەتەدا  کە  لە دەستی  ئێوە دایە  خۆتان  هەرچی  زیاتر   بە  زانست و ئایین  و ئەخلاق  بڕازێننەوە  و ئامادەی  دەورگێڕان ببەن  و یەکێیتی  ئەنجومەنەکانی  ئیسلامی  لەو بارەوە  خاوەنی  ئەرکێکی  قورستر و هەڵبەت  شانازی هێنەرترە .

 

سەرپەیڤ