هێڵی گەمیەوانیی لە بەندەرعەباسی ئێرانەوە بۆ لازقیەی سوریا کەوتەگەڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393145-هێڵی_گەمیەوانیی_لە_بەندەرعەباسی_ئێرانەوە_بۆ_لازقیەی_سوریا_کەوتەگەڕ
بەرپرسێکی گەمیەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەڕێخرانی هێڵی رێکوپێکی گەمیەوانی لە بەندرەعەباسەوە بۆ بەندەری لازقیەی سوریای کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 16:35 Asia/Tehran
  • هێڵی گەمیەوانیی لە بەندەرعەباسی ئێرانەوە بۆ لازقیەی سوریا کەوتەگەڕ

بەرپرسێکی گەمیەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەڕێخرانی هێڵی رێکوپێکی گەمیەوانی لە بەندرەعەباسەوە بۆ بەندەری لازقیەی سوریای کرد .

بە پێی راپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما ، عەبدوڵڵا حەسومی بەڕێوەبەری گشتیی کومپانیای گواستنەوەی هەڵەڕژاوی گەمیەوانیی ئێران گوتی : بۆ داکۆکی لە هەناردەی وڵات و بە پێی پلانداڕشتنی ئەنجامدراو ، هێڵی گەمیەوانی تایبەتی گواستنەوەی باری دەریایی لە بیستی مانگی رەشەمەوە لە نێوان بەندی عەباس و لازقیەی سوریا دەست بە کار دەکات .

بە وتەی نابراو بڕیارە مانگانە یەک جار گەمی باری لە بەندەر عەباسی ئێرانە بچێتە بەندەری لازقیەی سوریا  و کاڵا ببات و کاڵاش بێنێ .