پێداگریی ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لەسەر پێویستیی راگرتنی جێبەجێکرانی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ، لە بەیاننامەیک دا جەختیان کردەوە جێبەجێکرانی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست رادەگیرێ .
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا جەختیان کردەوە : جێبەجێکرانی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست لە 23 ی شوباتەوە ( دو رۆژی دیکە) رادەگیردرێ و پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمی تەنیا بە سەردانی چاودێری کورت دەبێتەوە .
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە : سەرباری ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی 15 جار پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئێران بەڵێنەکانی بە تەواوەتی بەجێھناوە بەڵام دیومانە کە دوژمنانی گەلی ئێران ھیچ کام لە بەڵێنەکانی خۆیان بەجێنەھێناوە .
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئسلامیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا جەختیان کردەوە بە ئاڕاستەی بەرگری لە مافی ناڤۆکی و ناچارکردنی دوژمنانی گەلی ئێران بە ھەڵگرتنی بایکۆتە ستەمکارانەکان و بەدوای ئەوەدا کرانەوەی ئابووری ، بڕیاریان داوە پیتاندنی سەتی 20 دەست پێبکرێت .