بەیاننامەی کۆگەی وانەبێژان و توێژەرانی دینیی فێرگەی دینیی قوم لە بارەی دیدارەکەی پاپا و ئایەتوڵڵا سیستانی
کۆگەی وانەبێژان و توێژەرانی دینیی فێرگەی دینیی قوم ، لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی دیدارەکەی پاپا فرانسیس و مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق جەختی کردەوە : ئەوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ زانایانی شیعە و پێکھاتە حەوزەویەکان .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، کۆگەی وانەبێژان و توێژەرانی دینیی فێرگەی دینیی قوم جەختی کردەوە ، ئەم رووداوە زۆر گرنگە ، ھەنگاوێکی چارەنوس ساز لە پرۆسەی تەعامول و وتووێژی نێوان ئایینەکان بوو و لە دەرفەتێک دا کە توندی و تیژی لە توێی ئایینزایی و فیرقەیی ، رۆژاوای ئاسیا و جیھانی ئیسلامی رووبەڕووی قەیران کردووەتەوە ، سیمایەکی رەحمانی و ئاشتی خوازانەی لە ئایینە ئیبراھیمیەکان خستەڕوو .
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە ، پەیامی سەرەکیی ئەم دیدارە بانگەوازی ھەموان بە تایبەت شوێنکەوتوانی ئایینەکان بۆ برایەتی و تەعامول لە گەڵ یەکتر بە ئاراستەی پەرەی پێوەندی مرۆیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و رەچاوکردنی مافی مرۆڤ و شارومەندیە .