وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ ڕۆحانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393936-وتووێژی_تەلەفۆنیی_سەرۆک_وەزیرانی_بریتانیا_لەگەڵ_ڕۆحانی
یاریدەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ ڕۆحانی

یاریدەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کرد.

«عەلیڕەزا موعیززی» یاریدەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پەڕەی تایبەتیی خۆی دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: لە درێژەی ڕاوێژە دیپلۆماسییەکان، لە ئێستادا «بۆریس جۆنسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا خەریکی وتووێژی تەلەفۆنییە لەگەڵ «حەسەن ڕۆحانی»سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا.

ئەمە سێھەمین وتووێژی ڕێبەرانی ترۆئیکای ئەورووپی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە ماوەی سێ حەوتەی ڕابردوودا.