سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی: گەلی ئێران لە پێکدادانی ئیرادەکاندا سەرکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393959-سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی_گەلی_ئێران_لە_پێکدادانی_ئیرادەکاندا_سەرکەوت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: گەلی ئێران بە سەرکەوتن لە شەڕی ئیرادەکاندا کارێکی کرد کە دەستەڵاتدارانی کۆشکی سپی گەلێک جار دانیان نا بە شکستی شەڕو ئەوپەڕی گوشاریاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2021 17:29 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی:  گەلی ئێران لە پێکدادانی ئیرادەکاندا سەرکەوت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: گەلی ئێران بە سەرکەوتن لە شەڕی ئیرادەکاندا کارێکی کرد کە دەستەڵاتدارانی کۆشکی سپی گەلێک جار دانیان نا بە شکستی شەڕو ئەوپەڕی گوشاریاندا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ڕۆژی شەھیدو بەھرەوەرگرتن گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی بونیادی شەھیدف وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانی دوژمنان بۆ پێمل کردنی ئێران بە چۆک دادان لەبەرامبەر خواستی ناڕەوایاندا، وتی: لەم شەڕەی ئیرادەکاندا گەلی ئێران سەرکەوت.

ڕۆحانی وتیشی: گەلی ئێران کارێکی کرد کە ئەمڕۆکە ئەو دەستەڵاتدارانەی کە تازە لە کۆشکی سپی دا نیشتەجێ بوونە، بەردەوام دووپات لەوە بکەنەوە کە ئەم شەڕو ئەوپەڕی گوشارەی دەوڵەتی ئەمریکا توشی شکست ھاتووەو واتایەکی دیکەشی ئەمەیە کە گەلی ئێران سەرکەوتنێکی گەورەی مسۆگەر کردووە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لە ڕووی سیاسی و ئاکاری و مافەوانیشەوە سەرکەوتنی گەورەو درەوشاوەمان دەست کەوتووە.

بە وتەی ڕۆحانی، دوژمنان بەتەما بوون کارێک بکەن کە ئەم حکومەتە ھەڵوەشێتەوە، کەچی حکومەت لە سای خۆبەختکاریی ئەم گەلە مەزن و خۆڕاگرە ئیسلامییەدا لە چاو سێ ساڵی ڕابردوو ھێزو دەستەڵاتێکی زیاتری ھەیە.