خەتیب زادە: نەورۆز سەرچاوەی کلتوورو داب و نەریتی زۆرێک لە نەتەوەکانی ناوچەکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394174-خەتیب_زادە_نەورۆز_سەرچاوەی_کلتوورو_داب_و_نەریتی_زۆرێک_لە_نەتەوەکانی_ناوچەکەیە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئەوەی وا بە ناوی کلتووری نەورۆزەوە دەیناسین ، سەرچاوەی کلتوورو داب و نەریتی زۆرێک لە نەتەوەکانی ناوچەکەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2021 06:12 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: نەورۆز سەرچاوەی کلتوورو داب و نەریتی زۆرێک لە نەتەوەکانی ناوچەکەیە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئەوەی وا بە ناوی کلتووری نەورۆزەوە دەیناسین ، سەرچاوەی کلتوورو داب و نەریتی زۆرێک لە نەتەوەکانی ناوچەکەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ئاھەنگی «نەرۆزی ١٤٠٠ی دۆستایەتی» وتی: نەورۆز لە دۆڵی «سێند»ەوە ھەتا ڕۆژئاوای ئاسیاو قەوقاز بەرپا دەکرێت و ئەم ھەمەچەشنی و بەربڵاوییە بە بەرەکانی ئەمڕۆش گەییشتووە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: نەورۆز بە گۆڕانکاری و تازە بوونەوەوە گرێ دراوە.

«خەتیب زادە» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیوادارین بە دەست پێ بوونی وەرزی بەھار شایەتی بنەبڕکرانی ڤایرۆسی کۆرۆناو ڕسکانی تەندروستیش بین، وتی: نەورۆز وەرزێکی ھاوبەشە بۆ ھەمووان و بۆ جەماوەری ئێران، ناوچەکەو تەواوی نەتەوەکان ئاواتی نەورۆزێکی ئاوێتەی تەندروستی و گەشەو دۆستایەتیی دەخوازین.

ئاھەنگی «نەرۆزی ١٤٠٠ی دۆستایەتی» ڕۆژی دووشەممە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بە ئامادە بوونی باڵوێرانی بیانیی دانیشتووی تاران و بە لێدوانی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپا کرا.