ئادار 31, 2021 03:52 Asia/Tehran
  • ڕەبیعی: بەڵگەنامەی ھاوکاریی ئێران و چین داگری ھیچ بەڵێنەمەندییەک بۆ ھیچ لایەکیان نییە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەڵگەنامەی ھاوکاریی ئێران و چین، پەیمان، گرێبەست و یان بەڵێننامەی نێونەتەوەیی نایەتە ئەژمار، وتیشی: ئەم بەڵگەنامەیە نەخشەڕێگایەکەو بەس، چونکو داگری ھیچ بەڵێنەمەندییەک بۆ ھیچ لایەکیان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی ڕەبیعی» ڕۆژی سێ شەممە لە یەکەم پرێس کۆنفرانسی ساڵی ١٤٠٠ دا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران لە بارەی بەڵگەنامەی تۆکمەی ھاوکاریی ئێران و چین و نازوڵاڵی و چەواشەکارییەکان لەم پەیوەندییەدا وتی: وەزارەتی کاروباری دەرەوە ڕاپۆرتی بەڵگەنامەکەی کە داگری تەواوی ناوەڕۆک و بڕگەو سەردێڕەکانی ڕێککەوتنەکەیە بڵاو کردووەتەوەو بە ئاسانی لە بەردەستی ھەموواندایە.

وتەبێژی دەوڵەت بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بڵاو بوونەوەی دەقی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنەکە مەرجدارە بە ڕەزامەند بوونی ھەردووک لاوە، وتیشی: ئێمە ھیچ تێبینییەکی ئەوتۆمان لە بارەی بڵاوکردنەوەیەوە نییە، بەڵام لەوانەیە بۆچوونی لایەنی چینی جیاواز بێت.

ڕەبیعی وتیشی: ھەرچەند ھێندێک لە وڵاتان لەوانە دەوڵەتی ئەمریکا کە بەدووی سیستێمێکی تاک جەمسەریی بەبێ ڕەچاوکردنی کافی خەڵکانی دیکەن لە جیھاندا، حەز بەم ھەنگاوانە ناکەن، بەڵام بۆ ئێمە گرینگ نییە، ئێمە بە پێی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی خۆمان لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا کە بە باسی بزانین، بەڵگەنامەی ھاوکاری واژۆ دەکەین.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە لە سەردێڕەکانی ئەم بەڵگەنامەیەدا لە چواچێوەی ئاسۆیەکی ٢٥ ساڵە ھەردووک لا ھەڵوێستێکیان لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەرو بەرژەوندیی ھاوسەنگ و سەرکەوتنی دوو لایەنە لە ڕووی ھاوکاریی دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەوە ڕەچاو کردووە ، وتیشی: بە فەرمی ناسینی خاڵەھاوبەشە کلتوورییەکان، ھێزمەند کردنی چەند لایەنەخوازی، پشتگری کردن لە مافی بۆ ھەبوونی مافی دەستەڵاتی یەکسان لەو فەکتەرانەی دیکەیە کە لە بەڵگەنامەکەدا باسی کراوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و بەتایبەت خەباتی دژی یەکلایەنەخوازی، ئەم بەڵگەنامەیە بەستێنی پێویستی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لە بواری نێونەتەوەیی لە نێوان ئێران و چین خۆش کردووە. ھەروەھا ھەزدووک لا ژێرخانەکانی بەرەڤانی و بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ھاوکاری لە بواری جۆربەجۆری بەرەڤانی ھێزمەند دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ