قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئێران لە سنووری باشماخەوە درێژ کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394941-قەدەغەی_هاتوچۆ_بۆ_ئێران_لە_سنووری_باشماخەوە_درێژ_کرایەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە 5-4-2021، بۆ ماوەی دوی هەفتەی دیکە بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە درێژکراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2021 10:40 Asia/Tehran
  • قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئێران لە سنووری باشماخەوە درێژ کرایەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە 5-4-2021، بۆ ماوەی دوی هەفتەی دیکە بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە درێژکراوەتەوە.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بە خەندان-ی رایگەیاند:  بەبڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران لەئەمڕۆوە تا 20-4-2021 قەدەغەی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق درێژکراوەتەوە.

وتیشی: هاووڵاتیان ناتوانن هاتوچۆ بکەن، بڕیارەکە لەلایەن ئێرانەوە دەرچوە و لەرێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشتکردن درێژکراوەتەوە.