وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان گەییشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394980-وەزیری_بەرەڤانیی_تاجیکستان_گەییشتە_تاران
وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان بە پێی بانگێشتنی فەرمیی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان گەییشتە تاران

وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان بە پێی بانگێشتنی فەرمیی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ئیرنا،«شیرعەلی میرزا» وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان لە چوارچێوەی گەشتێکی فەرمی گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ناوبراو لە ڕەوتی ئەم سەردانەی دا جیا لە دیدارو وتووێز لەگەڵ ئەمیری سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سیاسی و سەربازیی دیکەی ئەم وڵاتەش دیدارو وتووێژ دەکات.

لە ڕەوتی ئەم دانوستانانەدا بڕیار وایە  لە بارەی گەلێک لە بابەتەکانی ھاوپەیوەند بە ھاوکاریی سەربازی و تەکنیکی باس و وتووێژ بکرێت.