عێراقچی: ئەگەر ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان ھەڵوەشێنێ ئێران بەڵێنەکانی بەجێدێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395152-عێراقچی_ئەگەر_ئەمریکا_ھەموو_بایکۆتەکان_ھەڵوەشێنێ_ئێران_بەڵێنەکانی_بەجێدێنێ
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : ئەگەر ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان ھەڵوەشێنێ ، ئێرانیش بەڵێنەکانی خۆی بەجێدێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2021 03:57 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ئەگەر ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان ھەڵوەشێنێ ئێران بەڵێنەکانی بەجێدێنێ

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : ئەگەر ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان ھەڵوەشێنێ ، ئێرانیش بەڵێنەکانی خۆی بەجێدێنێ .

سەید عەباس عێراقچی یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئێچ کەی ژاپۆن گوتی : بە ئاراستەیکی دروست دا ھەنگاو دەنێین و دۆخی وتووێژەکان بنیاتنەر و پۆزەتیڤە . 

عێراقچی گوتیشی : گەورەترین لەمپەری ژیانەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەوەیە کە حکومەتی ئێستای ئەمریکا ھۆگریەکی بە راگرتنی بایکۆتەداسەپێنراوەکانی حکومەتی دوناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نیە . 

بە وتەی عێراقچی : ھەڵوێستی ئێران ئەوەیە کە ئەگەر ئەمریکا بیھەوێ بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی ، جیا لە بایکۆتەکانی ھاوپێوەند بە رێککەوتنی ناڤۆکی ، دەبێ ھەموو بایکۆتەکانی داسەپاو لە لایەن حکومەتی پێشوو ھەڵوەشێنێ  .

یاریدرەری وەزەیری دەرەوەی ئێران گوتیشی : حکومەتی ژاپۆن ھەمیشە لە دانوستانەکانی سەبارەت بە رێککەوتنی ناڤۆکی داکۆکی کردووە .