سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور گەیشتە تاران
سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور بۆ دیدار و راوێژکردن لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، چانگ سیە کیون سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور ، بۆ دیدارێکی سێ رۆژە لە ئێران ، رۆژی یەکشەممە گەیشتە تاران و لە لایەن محەمەد ئیسلامیی وەزیری شارسازیی پێشوازیی لێکرا .
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لەم سەفەرەدا لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار ، ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەرۆک کۆمار و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی دیدار و وتووێژ دەکات .
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر لە بارەی ئەم سەردانە گوتبووی : چاوەڕوانیمان ھەیە سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور کە دێتە ئێران ، رێگاچارەگەلێک بۆ ئازادکردنی داراییە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور بخاتەڕوو .
خەتیبزادە گوتی : ئەم بابەتە پێوەندی دوو قۆڵی ئێران و کۆریای باشووری بە توندی خستووەتە ژێر کارتێکەریی خۆیەوە .