ستراتژیای ئاشتیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بەکارھێنانی وزەی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395359-ستراتژیای_ئاشتیانەی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لەمەڕ_بەکارھێنانی_وزەی_ناڤۆکی
سەرۆکی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بەکارھێنانی ئاشتیانەی وزەی ناڤۆکیی وەک ستراتژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2021 02:53 Asia/Tehran
  • ستراتژیای ئاشتیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بەکارھێنانی وزەی ناڤۆکی

سەرۆکی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بەکارھێنانی ئاشتیانەی وزەی ناڤۆکیی وەک ستراتژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،«فەرەیدون عەبباسی» سەرۆکی لێژنەی وزەی مەجلیسی  شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆزی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ستراتژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری وزەی ناڤۆکی، چێکردنی چەک نییە.

«فەرەیدون عەبباسی» وتیشی: ئێران بە نیازی چەک چێکردن نییەو بە تەمای دروست کردنی ڕێئاکتۆری ناڤۆکییە.

سەرۆکی لێژنەی وزەی مەجلیسی  شورای ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی تێکدەرانەی ڕژێمی زایونی لە دامەزراوەی ناڤۆکی نەتەنز، وتیشی: لە ماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردوو ئەزمونی پێویستمان بەدەست ھێناوەو دەزگای ئاسایشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری ژمارەی زۆری شاڵاوەکانی دوژمن، گەلێک پێشکەوتووە.