نیسان 24, 2021 20:06 Asia/Tehran
  • زەریف سێشەممە سەردانی هه‌ولێر دەکات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیاره‌ سبه‌ی یەکشەممە سەردانی عێراق بکات، بڕیاریشە رۆژی سێشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

 

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  رایگەیاند ، سبه‌ی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ناوچەکە سەردانی قەتەر و عێراق دەکات.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاندووه‌، دوای سەردانەکەی بەغدا بڕیارە رۆژی سێشەممە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بێتە هەرێمی کوردستان.

بە پێی راگەیاندنی وتەبێژی ەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سەردانی زەریف بۆ دو وڵاتی قەتەر و عێراق لە چوارچێوەی پێوەندیی دوو قۆڵیی ، وتوێژی ناوچەیی و واوەناوچەیی ئەنجام دەبێت . 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە قەتەر و عێراق لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات دیدار و وتووێژ دەکات . 

 

سەرپەیڤ