May 11, 2021 09:46 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ناونووسی کردنی بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران

بە دەرکرانی فەرمانی ھەڵمەتی ناونووسی کردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئێران، بە فەرمی ڕەوتی ناونووسی کردن لە بەربژارانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ھەواڵدەریی فارس، بە دەرکرانی فەرمانی ھەڵمەتی ناونووسی کردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لەلایەن«عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی»وەزیری ناوخۆی ئێران،بەفەرمی ڕەوتی ناونوسی کردنی بەربژارانی  سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لەئێران لەئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی بانەمەڕی ساڵی١٤٠٠ ی کۆچیی ھەتاوی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستی پێکرا.

٥٩ ملوێن و ٣١٠ ھەزارو ٣٠٧ کەس خاوەنی مەرجی دەنگدانن کە لەم ژمارەیە ملوێنێک و ٣٩٢ ھەزارو ١٤٨ کەسیان بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی گوندو ھۆزەکان ھاوڕێ لەگەڵ دووھەمین ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری و شەشەمین خولی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارو دێ و سیانزەھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ٢٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ