ئه‌یلوول 20, 2025 17:59 Asia/Tehran
  • پەیامی نوێی گوردانەکانی قەسام سەبارەت بە زیندانیانی زایۆنی لە غەززە

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکەی سوپای زایۆنی لە شاری غەززە، ئەمڕۆ باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس “وێنەیەکی ماڵئاوایی” گیراوانی زایۆنی بڵاوکردەوە کە لە دەستیدایە.

گوردانەکانی  قەسام لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی  لاساریی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و تەسلیمبوونی ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای  ڕژێمی زایۆنی  وێنەی ماڵئاوایی گیراوانی   زایونی هاوکات لە گەڵ  دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەر لە غەززە بڵاودەکرێتەوە. قەسام جەختی لەوە کردەوە: غەززە بۆ سوپای داگیرکەر نابێتە پاروویەکی  ئاسان، ئێمە لە ئێوە ناترسین و ئامادەین  ڕۆحی سەربازەکانتان بنێرین بۆ جەهەندەم . دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی  جەنایەتکارانە  لە غەززە و فراوانبوونی بەو مانایەیە کە ئەوان دەستیان ناگاتە  هیچ ده سبه سه رکراویکی  زایۆنیستی زیندو یان  مردوو و چارەنووسی هەموویان وەک ڕان ئاراد  بە نادیاری دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ