May 21, 2021 16:11 Asia/Tehran
  • ئیمامی جومعەی سنە: پشتگریی جەماوەری ئێران لە فەلەستین جێگای ستایشە

ئیمامی جومعەی سنە ڕایگەیاند: پشتگریی جەماوەرو بەرپرسانی ئێران لە فەلەستینی ستەملێکراوو ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بایەخمەندو جێگای ستایشەو دەبێ ھەرواش بەردەوام بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێرەکەمان لە شاری سنەوە، مامۆستا «فایەق ڕوستەمی» ئیمام جومعەی شاری سنە لە خوتبەکانی ئەم حەتەیەی نوێژی ھەینیی سنە کە لە مزگەوتی «دارولئیحسان»ی ئەم شارە بەڕێوە چوو، تیشکی خستە سەر گردبوونەوەی خەڵکی ئێران بە تایبەت جەماوەری شۆڕشگێڕی سنە لە ڕۆژی پێنج شەممە دا بۆ داکۆکی و پشتگری کردن لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و وتی: ئەم پشتگری و داکۆکییانە دەربڕی باوەڕی خەڵک بە فێرکارییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئانی کەریمە سەبارەت بە بەرەڤانی کردن لە گەلانی چەوساوە بە تایبەت موسڵمانان.

ئیمام جومعەی شاری سنە داوای بەردەوام کرانی داکۆکیی کۆمەڵگای ئیسلامی لە گەلی چەو.ساوەی فەلەستینی کردو وتیشی: بە دڵنیاییەوە وەھا داکۆکیگەلێک دەبێتە ھۆی ڕاچەنینی موسڵمانان و تۆقینی وڵاتانی ڕۆژئاواو لایەنگرانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ھیوای فەلەستینییەکان بۆ خۆڕاگری و بەرخۆدان لە بەرامبەر ئیسرائیل دا زیاتر پەرە پێ دەدات.

سەرپەیڤ