بانگەشەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی : پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ئێران 16 ئەوەندەی ئاستی مۆڵەتپێدراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397080-بانگەشەی_ئاژانسی_نێودەوڵەتیی_وزەی_ئەتۆمی_پاشەکەوتی_ئۆرانیۆمی_ئێران_16_ئەوەندەی_ئاستی_مۆڵەتپێدراوە
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رۆژی دوشەممە لە راپۆرێک دا بانگەشەی ئەوەیکرد ، رادەی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ، 16 ئەوەندەی ئاستی دیاریکراوی رێککەوتنی ناڤۆکیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2021 19:11 Asia/Tehran
  • بانگەشەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی : پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ئێران 16 ئەوەندەی ئاستی مۆڵەتپێدراوە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رۆژی دوشەممە لە راپۆرێک دا بانگەشەی ئەوەیکرد ، رادەی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ، 16 ئەوەندەی ئاستی دیاریکراوی رێککەوتنی ناڤۆکیە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەم راپۆرەدا کە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئەم ئاژانسەی ناردووە و ھەندێ میدیاش بینیویانە ، رادەی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانی 3241 کیلۆ گڕەم مەزندە کردووە . 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کاتی جێبەجێکرانی رێککەوتنی ناڤۆکیەوە ، ھەر سێ مانگ جارێک لە رەوتی جێبەجێکرانی رێککەوتنی ناڤۆکی و بەڵێنە ھاوپێوەندەکان بە چالاکیی ناڤۆکیی ئێران راپۆرت ئامادە دەکات . 

 لە رێکەوتنی ناڤۆکی دا ئاستی مۆڵەتپێدراوی ھێگزا فلۆرایدی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران 300 کیلۆ ، ھاوتای 202 کیلۆ و 800 گڕەم ئۆرانیۆمی پیتێنراو دیاریکراوە . 

پێبەند نەمان بە ئاستی 300 کیلۆ ھێگزا فلۆڕایدی ئۆرانیۆم بە پیتینرانی سەتی 3.67 یەکێک لە ھەنگاوەکانی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکیدا بووە کە جێبەجێ کراوە . 

ئێران لە کاتی نەمانی بایکۆتەکان و سود وەرگرتن لە بەرژەوەندیەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئامادەی گەڕانەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆیەتی .