کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە)»ـەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397123-کۆنفرانسی_نێونەتەوەیی_لەسەر_ھێڵی_دیالۆگی_سیاسی_لە_ڕوانگەی_ئیمام_خومەینی(رە)_ـەوە
کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە) ، سیستێمی نێونەتەوەیی و کێشەکانی جیھانی ئیسلام بە ڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2021 01:50 Asia/Tehran
  • کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە)»ـەوە

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە) ، سیستێمی نێونەتەوەیی و کێشەکانی جیھانی ئیسلام بە ڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە سەروبەندی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە)، ناوەندی موتاڵای سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنێکی پسپۆڕیی نێونەتەوەیی لە بارەی ھزری سیاسیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە دەبات.

لەم کۆبوونەوە نێونەتەوەییەدا کە لە گڵکۆی  حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە دەچێت، حوججەتولئیسلام سەیید حەسەن خومەینی، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی باڵای سیاسیی نێوخۆیی ئامادە دەبن.

بەرپا کرانی ئەم کۆنفرانسە بە تێبینیی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لەژێر کاریگەریی ڕێنماییە مێژووییەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی جیھانی ئیسلام و کێشەی فەلەستینەوە بەڕێوە دەچێت.