بەڕێوەچوونی سێھەمین دیبەیتی تەلەفزیۆنیی بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ، ئەمڕۆ شەممە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397456-بەڕێوەچوونی_سێھەمین_دیبەیتی_تەلەفزیۆنیی_بەربژارانی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆماریی_ئەمڕۆ_شەممە
سێھەمین و دواھەمین دیبەیتی نێوان بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ کاتژمێر 5 ی ئێوارە بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2021 04:38 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی سێھەمین دیبەیتی تەلەفزیۆنیی بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ، ئەمڕۆ شەممە

سێھەمین و دواھەمین دیبەیتی نێوان بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ کاتژمێر 5 ی ئێوارە بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت .

دواھەمین دەمەتەقەی نێوان حەوت بەربژاری سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ، ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە بابەتی داڵغە و کێشەکانی خەڵک ، بەڕێوەدەچێت و بە شێوەی راستەوخۆ بڵاودەکرێتەوە . 

ھەینی داھاتوو ، 28 ی جۆزەردان ، سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ھاوڕێ لە گەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شار و لادێ لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەدەچێت .