ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستی پێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397728-ژماردنی_دەنگەکانی_هەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆماریی_ئێران_دەستی_پێکرد
دوای کۆتایی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2021 05:18 Asia/Tehran
  • ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستی پێکرد

دوای کۆتایی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای 19 کاتژمێر وەرگرتنی دەنگ لەلایەن 67 هەزار بنکەی شاری و 75 هەزار بنکە لە گوندەکان، ئەرکانی هەڵبژاردنەکان کۆتایی  هاتنی دەنگ وەرگرتنی  ڕاگەیاند.

کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە وەرگرتنی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەنجومەنەکانی شار و گوند، مەجلیسی خوبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆتایی هات و ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

تا ئێستا ئاماری فەرمی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیێندراوە.