کۆتایی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397796-کۆتایی_دانیشتنی_لیژنەی_ھاوبەشی_رێککەوتنی_ناڤۆکی_لە_ڤیەنا
شەشەمین خولی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا کۆتایی ھات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2021 17:07 Asia/Tehran
  • کۆتایی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا

شەشەمین خولی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا کۆتایی ھات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، خولی شەشەمی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڤیەنای پێتەختی ئوتریش بە ئامادەبوونی شاندکانی  ئێران و گروپی 1+4 بەڕێوەچوو و کوتایی ھات . 

سەید عەباس عێراقچی سەرۆکی شاندی ئێرانی لەم دانیشتنەدا ، وێڕای ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی ئەم خولەی دانوستانەکان بەتایبەت لە سەر رەشنووسی دەقی دانوستانەکان ، گوتی : بابەتە گرنگە ماوەکان پێویستیی بە بڕیاردانی جدی لەپێتەختەکان بە تایبەت لە وڵاتانی لایەنی دانوستان دا ھەیە . 

عێراقچی لە لایەنەکانی دانوساتنی ویست شێلگیرانە و بە ئیرادەی بەھێز بە مەبەستی پاراستن و ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی ، بە واقع بینی بڕیاری پێویست بدەن . 

دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا ، بە سەرۆکایەتی ئێنریکە مۆرا ، جێگری نوێنەری باڵای یەکیەتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەوە بەڕێوەچوو .