ماوە خواستنی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ چڕبوونەوە لە سەر پێکھێنانی دەوڵەتی تازە
ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» داوای لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کرد ھەتا ماوەی بداتێ بەستێن بۆ پێکھاتنی دەوڵەتی تازە خۆش کات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فەرمانگەی گشتیی پەیوەندییەکانی ھێزی دادی ئێران، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئێوارەی ڕۆزی چوارشەممە لە نامەیەک دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ستایشی متمانە، داکۆکی و ڕێنوێنییەکانی حەکیمانەی ئەو حەزرەتەی کرد لە سەردەمی بەرپرسایەتییەکەی لە دەزگای دادو ھەروەھا لە لوتفی تایبەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرامبەر بە چالاکییەکانی دوو ساڵی ڕابردووی ھێزی داد لە دیداری ئەم دواییەی بەڕێزی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ھێزە، ڕێزی گرت.
دکتۆر ڕەییسی لە نامەکەی دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی کاروباری دەوڵەتی داھاتوو و ئەو دەرفەتە کەمەی کە بۆ بەستێن خۆش کردن و جێگیر بوونی دەوڵەتی تازە ماوەتەوەو لە بەڕێزی داوای کرد ئەگەر بە گونجاوی دەزانن ماوەی بدەنی ھەتا لەو دەرفەتەی بۆی ماوەتەوە لە سەر بەستێن خۆشکردن بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی داھاتوو چڕبێتەوەو ئەو حەزرەتەش پەیوەست بە سەرۆکایەتیی ھێزی دادی وڵات ھەر بڕیارێک بە قازانجی دەزانن و پێیان باشە بدەن.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆڵک کۆمارەتی دا ١٨ ملوێن و ٢١ ھەزارو ٩٤٥ دەنگی مسۆگەر کرد.