ستایشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، ستایشی پەیامەکەی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحسین قومی» یاریدەری پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نامەیەک دا بۆ «موحەممەد بەحیسی» سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی فەلەستین و ئێران بە ڕاگەیاندنی سوپاس و پێزانینی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نووسی: ھەڵمەتی «شمشێری قودس» ڕەنگدانەوەی بەشێکی ھەرە بچوکی ھێزو دەستەڵاتی کەڵکەبووی بەرەی خۆڕاگری بوو.
یاریدەری پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم نامەیەدا ئەوەشی ڕاگەیاند: بەرگریی پاڵەوانانەی جەماوەری چاونەترس و بەجەربەزەی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقساو سەرزەوینی قودس، ئەنجارەیان بە یەکگرتوی و یەک ھێزمەند کردنی جەماوەری تەواوی ناوچەکانی فەلەستین و ڕێکخستن و ھاواھەنگیی جێی ستایشی ھەموو تاقمەکانی خۆڕاگری بە باشی ئەوەی دەرخست کە سەردەمی فەرمانڕەوایی و دەستەڵات نواندنی زایونییە داگیرکەرو ڕەگەزپەرستەکان بەسەر چووە.
لەم ناومەیەدا ھاتووە: چاخی شکست ھێنانی داگیرکەرانی سەرزەوینی پیرۆزو سەردەمی ئازادیی فەلەستین و نۆرەی ڕزگارکرانی قودسی پیرۆز گەییشتووە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای ئاراستەکرانی پەیامی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا بە بۆنەی سەرکەوتنی گەل و خۆڕاگریی فەلەستین لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژی ڕژێمی داگیرکەری قودس و سوپاسبێژی کردنیان لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» و گەلی ئێران لەبەر پاڵپشتی لە جیھادی ڕەوای گەلی فەلەستین، ستایشی پەیامەکەی کردن.