حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکانی ڤیەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398747-حکومەتی_ئیبراهیم_ڕەئیسی_بەردەوام_دەبێت_لە_دانوستانەکانی_ڤیەنا
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوودانوستانەکانی ڤیەنا درێژە دەدات، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا کاتێک درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین ببێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکانی ڤیەنا

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوودانوستانەکانی ڤیەنا درێژە دەدات، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا کاتێک درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین ببێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا زولنووری ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس رایگەیاند: سیاسەتی حکومەتی گەلخوازبەجێ هێشتنی مێزی دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی پێی وایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تێچوو و سوودی هەبووە، کۆماری ئیسلامی تێچووەکانی داوە و ئێستا ئەبێ سوودەکانی وەربگرێت.

ناوبراو بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە حکومەتی گەلخواز بە شێوەی ڤیەنا دانوستانەکان درێژە نادات، گوتی: مۆدێلی ڤیەنا دووپات بوونەوەی خراپتری ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو.

زولنووری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوو مێزی دانوستانەکانی ڤیەنا بەجێ ناهێڵێت، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کاتێک درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین بکرێت.