جەختی «غەریب ئابادی» لە سەر لەنێوبرانی یەکجاری و تۆکمەوتەواوی چەک و چۆڵی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399495-جەختی_غەریب_ئابادی_لە_سەر_لەنێوبرانی_یەکجاری_و_تۆکمەوتەواوی_چەک_و_چۆڵی_ناڤۆکی
باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا، لە ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیماو ناکازاکی لە توییتێکدا نووسی: بۆ پێکھێنانی جیھانێکی ھێمن، تەواوی چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکان دەبێ لەنێو ببردرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2021 04:55 Asia/Tehran
  • جەختی «غەریب ئابادی» لە سەر لەنێوبرانی یەکجاری و تۆکمەوتەواوی چەک و چۆڵی ناڤۆکی

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا، لە ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیماو ناکازاکی لە توییتێکدا نووسی: بۆ پێکھێنانی جیھانێکی ھێمن، تەواوی چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکان دەبێ لەنێو ببردرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کازیم غەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا لە توییتێکدا نووسی: ٦ی ئاگۆست حەفتاوشەشەمین ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیماو ناکازاکی بوو کە بووە ھۆی کوژرانی نزیکەی ٢٢٦ ھەزار کەسی سڤیل.

«غەریب ئابادی» لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە، ئەم دڕندەکارییەی دژی مرۆڤایەتی جۆرێکە لە جینۆساید.

لە درێژەی توییتەکەی باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دا ھاتووە: ئەمریکا یەکەم وڵتێک بوو کە چەکی ناڤۆکی بەکارھێناو لە ئێستاش دا جبەخانە ناڤۆکییەکانی پەرە پێ دەدات و ھەڕەشەی  بەکارھێنانی چەکە ناڤۆکییەکانیشی لە خەڵکانی تر دەکات.

«غەریب ئابادی »وتیشی: بۆ پێکھێنانی جیھانێکی ھێمن، تەواوی چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکان دەبێ لەنێو ببردرێن.