ڕەییسی: کوتانی گشتی پێویستییەکی دوورەپەرێزی لێ نەکراوەو لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399511-ڕەییسی_کوتانی_گشتی_پێویستییەکی_دوورەپەرێزی_لێ_نەکراوەو_لەو_ئەوبەرایەتییانەی_دەوڵەتە
سەرۆک کۆماری ئێران دوای وەرگرتنی یەکەم ژەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا، وتی: کوتانی گشتی پێویستییەکی دوورەپەرێزی لێ نەکراوەو لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتە ھەتا بتوانین خۆڕاگریی گشتیی خەڵک لە بەرامبەر ڤایرۆسەکەو بازدانە شیمانەییەکانی بەرز کەینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2021 17:06 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: کوتانی گشتی پێویستییەکی دوورەپەرێزی لێ نەکراوەو لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتە

سەرۆک کۆماری ئێران دوای وەرگرتنی یەکەم ژەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا، وتی: کوتانی گشتی پێویستییەکی دوورەپەرێزی لێ نەکراوەو لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتە ھەتا بتوانین خۆڕاگریی گشتیی خەڵک لە بەرامبەر ڤایرۆسەکەو بازدانە شیمانەییەکانی بەرز کەینەوە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادە بوونی لە ناوەندێکی دەرمانی، یەکەم ژەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای وەرگرت.

سەرۆک کۆمار دوای وەرگرتنی پێکوتەی ئێرانیی «بەرەکەت» وێڕای ستایشی ھەوڵی لێبڕاوانەی کادێری دەرمانی بۆ پاراستنی گیانی خەڵک، وتی: لە تەواوی چالاکانی بەرھەمھێنەری پێکوتەکە لە وڵات دا داوا دەکەم ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی بەرھەمھێنانی بەرفراوانی پێکوتەکە بەکار بێنن.

ڕەییسی وتیشی: لە کۆبوونەوەی بنکەی نیشتیمانیی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بەرپرسانی ھاوپەیوەندم ڕاسپاردو لێرەش دا دووپاتی دەکەمەوە کە تەواوی توانایی خۆیان بۆ کوتانی گشتی ھەتا بەرلە ھاتنی وەرزس سەرما بەکار بێنن.

وتیشی: کوتانی گشتی پێویستییەکی دوورەپەرێزی لێ نەکراوەو لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتە ھەتا بتوانین خۆڕاگریی گشتیی خەڵک لە بەرامبەر ڤایرۆسەکەو بازدانە شیمانەییەکانی بەرز کەینەوە.

پێکوتەی کۆرۆنای ێبەرەکەت» بەرھەمی ھەوڵی لێکۆڵەران و زانستوەرانی لاوی وڵاتەکەمانە کە لە ماوەیەک لەمەوپێ شەوە مۆڵەتی بەکارھێنانی لە سەر دەستی زانستی خۆماڵیی وڵاتەکەمان وەرگرتووەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دروست کردنی ئەم پێکوتەیە بووەتە یەکێک لەو شەش وڵاتەی بەرھەمھێنەری پێکوتەی کۆرۆنا لە جیھاندا.