داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران داوای لێبوردنی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399648-داوابەدوای_کاردانەوەکان_لە_بارەی_وێنە_ھەراسازکەرەکەیان_باڵوێزخانەی_ڕووسیا_لە_تاران_داوای_لێبوردنی_کرد
باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران لە توییتێکدا داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، داوای لێبوردنی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2021 08:05 Asia/Tehran
  • داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران داوای لێبوردنی کرد

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران لە توییتێکدا داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، داوای لێبوردنی کرد.

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە تووییتێکدا سەبارەت بە کاردانەوەی نەرێنی لە ھەمبەر بڵاو بوونەوەی وێنەی دیداری باڵوێزانی ڕووسیاو بریتانیا ھەڵوێستی خۆی دەربڕی و داوای لێبوردنی کرد.

بڵاو بوونەوەی وێنەیەک لە دیداری باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران کە کۆمەڵێک لە کاربەران بە وەبیرھێنەرەوەی دیداری ڕێبەرانی ئەمریکاو یەکێتیی سۆڤیەت و بریتانیا لە ڕەوتی شەڕی دووھەمی جیھانی لێکیان دابووەوە، لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕشتانەی چەند کاربەدەستێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووبەڕوو بووەوە.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئەو کارەی بە کردەوەیەکی بەدوور لە ئەدەبی دیپلۆماسی زانی و داوای کرد بە فەرمی لێبوردنخوازی بکرێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش لە توییتێکدا نووسی: با ئەوەتان وەبیر بھێنمەوە کە ئوتی ٢٠٢١ـە نەک ئوتی ١٩٤١ یان دیسامبەری ١٩٤٣ی زایینی.

ئینجا لە درێژەش دا نووسی: جەماوەری ئێران بەخ تایبەت لە ڕەوتی دانوستانەکانی بەرجام ئەوەیان دەرخست کە چترەنووسیان قەت ناکەوێتەژێر کاریگەریی بڕیاری باڵوێزخانە بیانییەکان و یان ھێزەکانی بیانییەوە.