بە جێ ھێنانی نوێژی نیوەڕۆی عاشورا لە سەرتاسەری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399884-بە_جێ_ھێنانی_نوێژی_نیوەڕۆی_عاشورا_لە_سەرتاسەری_ئێران
تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی، نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەروسالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) بەجێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2021 11:26 Asia/Tehran
  • بە جێ ھێنانی نوێژی نیوەڕۆی عاشورا لە سەرتاسەری ئێران

تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی، نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەروسالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) بەجێ ھێنا.

تازیەدارانی حسەینی ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بە بەشداری لە کۆڕە جۆربەجۆرەکان لە سەرتاسەری ئێران، لە ساتەکانی بەیانیی ڕۆژی عاشورا دەستیان کرد بە شینگێڕان بۆ سەییدو سالاری شەھیدان حسەینی کوڕی عەلی(ع) و لە شینی سەروەری شەھیدان و یارارانی ئەمەگداری فرمێسکی ماتەمینییان ھەڵوەراند.

تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا  نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەروسالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) بەجێ ھێنا.

لە نیوەڕۆی عاشورا کاتێک کە «ئەبو تۆمامە» کاتی نوێژی نیوەڕۆی بە بەرنوێژیی ئیمامی حسەین(ع) وەبیر ھێنایەوە، ئیمام بەو کارەی گەشایەوەو دۆعای بۆ کردو فەرمووی: نوێژت وەبیر ھێنایەوە، خودا لە ڕیزی نوێژخوێنانت دابنێت.