کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە فڕگەی کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400144-کاردانەوەی_ئێران_بەرامبەر_بە_ڕووداوە_تیرۆریستییەکانی_ئەم_دواییە_لە_فڕگەی_کابۆل
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە ڕووداوەکانی فڕگەی کابۆل، ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2021 11:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە فڕگەی کابۆل

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە ڕووداوەکانی فڕگەی کابۆل، ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئێران پرێس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئامانج گرتنی جەماوەری بێ دەرەتانی ئەفغانستان و ھەرچەشنە ھێرشێکی تیرۆریستیی ئیدانە کرد کە تیای دا ئافرەتان و منداڵان و لاوان و بەساڵاچووان بکرێنە ئامانج.

«خەتیب زادە» ھیواداریی دەربڕی کە بە پێکھاتنی ھەرچی خێراتری دەوڵەتێکی ھەمەلایەنە لە کابۆل، دامەزراوەو پێکھاتە بەرپرسەکان ئەرکی خۆیان لەمەڕ پاراستنی گیان و ماڵی خەڵک بە ئەستۆ بگرن.

کاربەدەستانی پزیشکیی ئەفغانستان ڕایانگەیاند: لە دوو تەقینەوەکەی دوێنێ پێنج شەممەی کابۆل ١٠٣ کەس کوژراون و نزیکەی ١٥٠ کەسیش بریندار بوونە.