ئەرتەشی ئێران: بەشێکی ھەرە گرینگی پێشکەوتنەکانی وڵات لە ئەزمونەکانی شەڕی داسەپاوەوە سەرچاوەی گرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400884-ئەرتەشی_ئێران_بەشێکی_ھەرە_گرینگی_پێشکەوتنەکانی_وڵات_لە_ئەزمونەکانی_شەڕی_داسەپاوەوە_سەرچاوەی_گرتووە
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵگەڕی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئاوڕدانەوە لە کارنامەی پڕلەشانازیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وا دەردەخات کە بەشێکی ھەرە گرینگی پێشکەوتن و تواناییەکانی وڵات لە ئەزمونەکانی شەڕی داسەپاوەوە سەرچاوەی گرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی ئێران: بەشێکی ھەرە گرینگی پێشکەوتنەکانی وڵات لە ئەزمونەکانی شەڕی داسەپاوەوە سەرچاوەی گرتووە

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵگەڕی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئاوڕدانەوە لە کارنامەی پڕلەشانازیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وا دەردەخات کە بەشێکی ھەرە گرینگی پێشکەوتن و تواناییەکانی وڵات لە ئەزمونەکانی شەڕی داسەپاوەوە سەرچاوەی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، لە دەقی بەیاننامەکەی ئەرتەشی ئێراندا بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵگەڕی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز ھاتووە: زانکۆیەکی مەزنی لەخۆبردوویی ، بەرچاوڕوونی و داھێنانی ئەو لاوانەیە کە لە دژوارترین ھەل و مەرج دا بە لەخۆبردوویی و بوێری ئەزمونگەلێکی گەورەیان وەپشت سەر ناو لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا بە پشتبەستن بە چەکی ئیمان و باوەڕو ورەی جەنگاوەری لە بەرامبەر پیلانە نەگریسەکانی دوژمنانی قەسایقەسی شۆڕش و پلانگێڕەکان وەستان.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئاوڕدانەوە لە کارنامەی پڕلەشانازیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وا دەردەخات کە بەشێکی ھەرە گرینگی پێشکەوتن و تواناییەکانی وڵات لە ئەزمونەکانی شەڕی داسەپاوەوە سەرچاوەی گرتووەو ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ئێرانی ئیسلامی لە گۆڕەپانی سەربازی دا توانیویانە سەرباری بایکۆتە بەربڵاوەکان بە نۆژەن کردنەوە بەرھەمھێنانی کەرەستە پێشکەوتووەکانی سەربازی و بەرەڤانی توانایی و دەستەڵاتی خۆی بەرز کاتەوەو لە ئاراستەی ھەنگاوی دووھەمی شۆڕش دا بە خێراییەکی زیاترەوە بجوڵێنەوە.