ئێران پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی لوبنانی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400901-ئێران_پێکھاتنی_دەوڵەتی_تازەی_لوبنانی_پیرۆز_کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی لوبنان پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتەنی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2021 06:14 Asia/Tehran
  • ئێران پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی لوبنانی پیرۆز کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی لوبنان پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتەنی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی لوبنانی بە ھەنگاوێکی گرینگ زانی بۆ پەڕینەوە لە گرفت و وەدی ھاتنی ئاواتەکانی گەلی خۆڕاگری لوبنان و وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو باوەڕەدایە کە سەقام و ئاشتی لە لوبناندا لە ڕێگای دیموکراسی و لە سای یکگرتن و برایەتیی نێوخۆیی و بەدوور لە دەستوەردانەکانی بیانی مسۆگەر کراوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە جەماوەری لوبنان کە لە تەنیشتی خۆڕاگری و سوپای ئەم وڵاتە دەستکەوتی باشیان لە ھەمبەر تیرۆریزم، داگیرکاری و جم و جوڵی تەکفیرییەکان تۆمار کردووە، بۆخۆیان پێیان دەکرێ گرفتە وڵاتەکەیان چارەسەر کەن و لەم ڕووەوە بەرەو لای شکۆمەندی و پێشکەوتن ھەنگاو ھەڵدەگرن.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە کۆتایی ئەم پەیامەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە تەنیشتی گەل و دەوڵەتی لوبنان دەمێنێتەوەو وەک ڕابردوو ئامادەیی خۆی بۆ پەرە پێ دانی ھەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی ڕادەگەیەنێت.