وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران: سەرکردەی تاقمۆکەیەکی تیرۆریستی کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401128-وەزارەتی_ئیتیلاعاتی_ئێران_سەرکردەی_تاقمۆکەیەکی_تیرۆریستی_کوژرا
وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران باسی کوژرانی سەرکردەی تاقمۆکەیەکی تیرۆریستی و قۆڵبەست کرانی ئەندامە سەرەکییەکانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2021 15:13 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران: سەرکردەی تاقمۆکەیەکی تیرۆریستی کوژرا

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران باسی کوژرانی سەرکردەی تاقمۆکەیەکی تیرۆریستی و قۆڵبەست کرانی ئەندامە سەرەکییەکانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتیلاعات، بە ھەوڵی ھێزەکانی ئاسایشتی ئێران تاقمۆکەیەکی تیرۆریستی کە بە داکۆکی و جڵەوکێش کردنی دەزگا ھەواڵگرییەکانی وڵاتانی نەیار بە نیازی ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە خەریکی کنەکردنە نێو وڵات بوون، زەبرێکی قورسیان وێ کەوت.

وردیاتی ئەم ھەڵمەتەو کاتی کوژرانی سەرکردەکەی ئەو تاقمە تیرۆریستییە لە بەڵگە فیلمێک دا بە ناوی «ھەزار چەقۆ» لە بەش ھەواڵییەکانی ئەمشەوی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو دەبێتەوە.